خوان لاپۆرتا ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كى ڕیاڵ مه‌درید بگوازێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
خوان لاپۆرتاى سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت ئیسكۆى ئه‌ستێره‌ى ڕیاڵ مه‌درید بۆ ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌ى بگوازێته‌وه.
پێگەى دیفنسا سینتراڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه لاپۆرتا بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەى یانەکەى بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانیدایە گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسكۆ واژوو بكات.
پێگە ئیسپانیەکە ئاشکراشیکرد، ئیسکۆ لە پێکهاتەى سەرەکی ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بوونی نیە و تەنها وەک یەدەگێک پشتی پێدەبەسترێت و بەو هۆیەشەوە لاپۆرتا دەیەوێت ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه و بیگوازێته‌وه یاریگاى كامپنۆ.
گرێبەستی ئیسکۆ لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا کۆتایی دێت .
AM:09:35:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 5608
جار خوێنراوه‌ته‌وه