‌پاریس سانجێرمان پێكانی مێسی ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە فەرمی پێكانی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەكردووە كە دوای ئەوەی پشكنینی پزیشكی بۆ مێسی ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە ئەو ئەستێرەیە لە ئەژنۆی چەپیدا دووچاری پێكان هاتووە لە یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی لیۆن.

لە بەیاننامەكەدا یانە پاریسییەكە ئاشكرای كردووە كە بەهۆی ئەو پێكانەوە مێسی بەشداری یاری سبەینێی یانەكەی ناكات بەرانبەر یانەی میتز . 

لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا یانە پاریسییەكە دەڵێت لە 48 كاتژمێری داهاتوودا پشكنینی زیاتر بۆ ئەستیچرە ئەرجەنتینییەكە ئەنجام دەدرێت و ئەنجامی كۆتایی پشكنینەكە ڕادەگەیەنن . 


PM:07:07:21/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌