پۆچیتینیۆ ڕاستییه‌ك له‌سه‌ر هێنانه ده‌ره‌وه‌ى مێسى ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ماوریسیۆ پۆچیتینۆى ئه‌رجه‌نتینى و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى پاریس سانجێرمان جه‌ختده‌كاته‌وه له پێناو پاراستنى مێسى ئه‌و یاریزانه‌ى هێناوه‌ته ده‌ره‌وه .
ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری یانەى پاریس سان جێرمان وەڵامی ئەو ڕەخنانەى دایەوە کە پاش گۆڕانکاری بە میسی لە خولەکی 76ی یاری یانەکەى بەرامبەر لیۆن ئاڕاستەى کرا و ئاشكراى كرد كه گۆڕانكارى پێكردنى میسی ئامانج لێی پاراستنی بووە لە پێکان و لە داهاتووشدا کاری لەو جۆرە دووبارە دەبێتەوە .
پۆچیتینۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئەوەی لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە و لە میسی پرسیوە بارودۆخی چۆنە، لە وەڵامدا ڕایگەیاندووە باشە و هیچ کێشەیەکی نیە.
له كۆتایشدا پۆچیتینۆ وتى پاریس خاوەنی 35 یاریزانی لێهاتووە و بڕیار بەدەستە یاری بە چ یاریزانێک دەکات و کێ یەدەگ دەبێت و ئەوەى ئەنجامی دەدات لە بەرژوەندی یانەکەدایە.
AM:09:52:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4020
جار خوێنراوهتهوه