سبه‌ی به‌رشه‌لۆنه و چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تر یارییان هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
سبه‌ینێ یانه‌كانی ئه‌وروپا یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی و تۆتنهام له یاری لوتكه‌دا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌رانبه‌ر ڕیدبۆڵ سالزبۆرگی نه‌مسایی یاری ده‌كات.
سبەی چوارشەممە چەند یاریەکی دۆستانە بەرێوەدەچن، سه‌ره‌تا لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەدا یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەرامبەر یانەی ڤیسلا کراکۆفی پۆڵەندی یاری دەکات.
لە کاتژمێر هەشتی شەودا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای ڕێدبول ئارینا دەبێتە میوانی یانەی سالزبۆرگی نەمساوی، لە کاتژمێر نۆشدا لە جامی ڕامۆن دی کارانزا ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبەڕووی یانەی قادیش دەبێتەوە.
لە کاتژمێر نۆ و 30 خولەکیشدا یانەی ڤالانسی بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان یاریدەکات، له یاریی لوتكه‌شدا هه‌ردوو یانه‌ی تۆتنهام وچێڵسی له كاتژمێر 9:45 خوله‌ك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
PM:06:33:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3292
جار خوێنراوه‌ته‌وه