كومان گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك بۆ یانه‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گواستنه‌وه‌ی كریستیان ڕۆمیرۆی ئه‌رجه‌نتینی و به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌تله‌نتا بۆ یانه‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه.
كه‌ناڵی ڕاك یه‌كی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه بریكاره‌كانی ڕۆمیرۆ تواناكانی ئه‌و یاریزانه‌یان بۆ كومان پێشنیاز كردووه به‌لاَم ئه‌و ڕاهێنه‌ره هۆڵندییه ڕه‌تیكردۆته‌وه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رگریكاره ئه‌نجام بدات و پیی وایه له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی یانه‌كه ناگونجێت.
هاوكات ئه‌و كه‌ناڵه باس له‌وه‌ش ده‌كات كومان گواستنه‌وه‌ی ڕینتاۆ سانچێزی پوروتوگالی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی لیلیشی ڕه‌تكردۆته‌وه.
ڕۆمیرۆ ڕۆڵی بالاَی هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی نازناوی كوپا ئه‌مریكای ئه‌مساڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین
PM:05:14:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3312
جار خوێنراوه‌ته‌وه