ئه‌مشه‌و دوو یارى له كوپا ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگە سپۆرت-
ئەمشەو لە پاڵه‌وانێتى کۆپا ئەمریکا، ئۆرۆگواى و چیللى یارى لوتکە ئه‌نجام دەدەن و ئەرجەنتینیش بەرامبەر پاراگواى یارى دەکات.
له سێیه‌مین یارییه‌كانى قۆناغى کۆمەڵەکانى كوپا ئه‌مریكا، کە لە بەڕازیل بەڕێوەدەچێت، لە کۆمەڵەى یەکەمدا ئەمشەو کاتژمێر 12، هەردوو هەڵبژاردەى ئۆرۆگواى و چیللى ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە یارییەکى تر کاتژمێر سێى بەرەبەیانى، هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەى پاراگواى یارى دەکات.
ئەرجەنتین بە یەکسانبوونێک و بردنەوەیەک چوار خاڵى هەیە و لە پلەى دووەمى کۆمەڵەکەیدایە، پاراگوایش بە یەک یارى لە پلەى سێیەمدایە و سێ خاڵى هەیە.
AM:09:56:21/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2700
جار خوێنراوه‌ته‌وه