‌ڤیدیۆ.. ئیتاڵیا لە وێڵزی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا 1-0 لە وێڵزی بردەوە وەكو یەكەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە قۆناغی 16ی یۆرۆ.

لە یارییەكانی دوا جەولەی قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2020 و لە كۆمەڵەی یەكەم ئیتاڵیا و وێڵز لە یاریگای ئۆڵمپیكۆ ڕووبەڕووی یەكتر بونەوە ، یارییەكە 1-0 لە سودی ئیتاڵیا كۆتاییهات.

تاكە گۆڵەكەی ئیتاڵیا بیسانا لەخولەكی 39 تۆماری كرد .
 بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ئیتاڵیا بووە نۆ خاڵ و بە یەكەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە قۆناغی 16


PM:10:42:20/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌