بێڵ باس له داهاتووی ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید پاش هاتنی ئه‌نچیلۆتی
وێستگە سپۆرت-
گاریس بێڵی وێڵزی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌نچیلۆتی هه‌یه و ئاماده‌یه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و درێه به یاریكردن بداته له یانه‌ی شاهانه
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه بۆ یارییه‌كه‌ی ئیتاڵیا بۆی سازكرا بوو گاریس بێڵ وتی: ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه وله ماوه‌ی ڕابردوو كاری گه‌وره‌ی كردووه بۆ ڕیاڵ مه‌درید و پێشم وایه كه جارێكی دیكه یانه‌كه به‌ره‌و نازناوه‌كان ده‌باته‌وه .
بێڵ باسی په‌یوه‌ندی خۆی وئه‌نچیلۆتی ده‌كات و ده‌ڵێت په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباش له نێوان ئێمه‌دا هه‌یه و ئاماده‌یشی نیشاندا كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ڕاهێنه‌ره یاری بكات و له ڕیاڵ مه‌درید به‌رده‌وام بێت.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئیتاڵییه‌شه‌وه بێڵ وتی هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین تا ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه بگه‌ینه قۆناغی داهاتوو.
PM:03:40:20/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه