ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ جێگره‌وه‌كه‌ی بنزيمه ئاماده ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رجه‌نتینی وهێرشبه‌ری ئینته‌رمیلان ئاماده ده‌كات.
له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا باسیان له‌وه كرد كه ئینته‌رمیلان ئاماده‌یه قوربانی به لاوتارۆ مارتینێز بدات له پێناو هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی باری دارای یانه‌كه‌ی .
ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ گواسته‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێز هه‌یه و ئاماده‌یه 90 ملیۆن یۆرۆ بداته ئینته‌رمیلان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه و ، ئاماده‌شه سالاَنه نۆ ملیۆن یۆرۆ وه‌كو موچه بۆ لاوتارۆ ته‌رخان بكات.
PM:01:18:15/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 5400
جار خوێنراوهتهوه