ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان یاری لوتكه‌ی له ڕۆما برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلان 3-1 له ڕ‌ومای برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 36ی خولی ئیتاڵی یانه‌ی ئینته‌رمیلان بووه میوانی ڕۆما، یارییه‌كه 3-1 له سودی ئینته‌رمیلان كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ئینته‌رمیلان برۆزۆڤیج و فیچینیۆ و لوكاكۆ له خوله‌كه‌كانی 11 و20 و 90 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی ڕۆماش هێنریك میختاریان له خوله‌كی 31 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلانی پاڵه‌وان بووه 88 خاڵ و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه و ڕۆماش به 58 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌مدایه
له یارییه‌كی تردا میلان 7-0 له تۆرینۆی برده‌وه و پارێزاری له پله‌ی سێیه‌م كرد به كۆكردنه‌وه‌ی 75 خاڵ
PM:11:50:12/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه