مێسى بڕیارێكى سه‌یرى داوه له باره‌ى نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌یه‌وه
وێستگە سپۆرت-
میسی چارەنوسی نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لەکەڵ بەرشەلۆنە دواده‌خات بۆ کۆتا یاری یانەکەى لە خولی ئیسپانیادا.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنى ئاشكراى كردووه لیۆنێڵ میسی ئەستێرەى بەرشەلۆنە تا ئێستا وەڵامی گرێبەستە نوێکەى لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەى نەداوەتەوە و ئۆفەرە نوێکەى بلاوگرنای دواخستوە بۆ کۆتا یاری ئەو وەرزەى لالیگا.
مۆندۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ماوەیەک لەمەو پێش لاپۆرتا لەگەڵ باوکی میسی کۆبووەتەوە و له‌به‌رهۆکاری کۆتایی نەهاتنی ڕاپۆرتی دارایی یانەکە، سەرۆکی بەرشەلۆنە گفتوگۆی مووچەى لەگەڵ باوکی میسی نەکردووە، تەنها داوایکردەوە میسی بۆ دوو وەرزی تر گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە و دواتر وەک باڵێوێزی بەرشەلۆنە دەستبەکاربێت.
له ئێستادا چه‌ندین یانه‌یه له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ى مێسى بگوانه‌وه .
PM:12:00:12/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 5856
جار خوێنراوه‌ته‌وه