‌ڕیاڵ مەدرید چاوی لە بەرگریكارێكی چاوەڕواننەكراوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوی لە تواناكانی سێرجی ئۆرییەی بەرگریكاری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزییە.

گرێبەستی ئۆرییە لە ساڵی داهاتوو لەگەڵ تۆتنهام كۆتایی دێت و ریاڵ مەدریدیش دەیەوێت بگوازێتەوە ڕیزەكانی بەهۆی زۆری پێكانەكانی كارفاخال و هەروەها نەبونی متمانەی تەواوی زیدان بە ئەدیروزولا.

ڕۆژنامەی فۆتۆ میركاتۆ ئاماژەی بەوەكردووە كە ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا هەوڵی گواستنەوەی دەدات و تۆتنهامیش ئامادەیە بە 12 ملیۆن پاوەند ئۆرییە بفرۆشێت.


PM:12:42:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌