ڕۆژنامەی مۆندۆ ناو و وادەی یەكەمین گرێبەستی هاوینەی بەرشەلۆنە ئاشكرا دەكات
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ناو و وادەی یەكەمین گرێبەستی هاوینەی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرا دەكات.
ڕۆژنامەكە دەڵێت یەكەمین گرێبەستی هاوینەی بەرشەلۆنە گواستنەوەی ئەریك گارسیای یاریزانی مانچستەر سیتیە كە گرێبەستەكەی لە 30ی مانگی شەش كۆتایی دێت.
مۆندۆ دەشڵێت بەرشەلۆنە ڕاستەوخۆ لە دوای یای كۆتایی چامپیۆنسلیگەوە بە فەرمی گرێبەستەكە ئاشكرا دەكات.
PM:12:34:11/05/2021
ئهم بابهته 5732
جار خوێنراوهتهوه