‌بەرشەلۆنە جێگرەوەی نیماری دیاری كردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئیرلینگ هالاند بكاتە جێگرەوەی نیمار كە دوێنێ گرێبەستەكەی  لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بكاتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی خوان لاپۆرتا دەیەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا پلانێكی تۆكمە دابنێت تا ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئیرلینگ هالاندی نەرویجی وهێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند واژوو بكات ، ئەگەرچی لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەكە ڕەتیانكردۆتەوە ئەو یاریزانە بفرۆشن.

بەرشەلۆنە گواستنەوەی هالاندی هەروا بۆ ئاسان نابێت بەو پێیەی كە یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونخ و مانچستەر سیتی و چێڵسیش ئارەزوویەكی زۆریان هەیە بۆ گواستنەوەی . 


PM:06:23:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌