كاردانه‌وه‌ى زیدان پاش ماڵئاواییكردنیان له چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانى فه‌ره‌نسى وڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید پێرۆزبای له یانه‌ى چێڵسى ده‌كات و دڵته‌نگیشه به ماڵئاواییكردنیان.
له دواى یارییه‌كه و له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى زیدان وتى: پیرۆزباى له یانه‌ى چێڵسى ده‌كه‌م ئه‌وان له یارییه‌كه‌دا له ئێمه باشتر یارییان كرد و شایسته‌ى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بوون .
زیدان دانى به‌وه‌دا نا كه نه‌یانتوانیه‌وه به ئاسانى بگه‌نه ناوچه‌ى سزاى چێڵسى وگۆڵ تۆماربكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه تیپى به‌رانبه‌ر به ئاسانى مه‌ترسى دروست ده‌كرد.
لەکۆتایی لێدوانەکەشیدا، زیدان دووپاتیکردەوە ڕاهێنانەکان دەستپێدەکەینەوە و شەڕی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا دەکەین و ڕیاڵ مەدرید شایەنی ئەوە نیە بێ نازناو بێت.
AM:10:58:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوه‌ته‌وه