ڤیدیۆ.. چێڵسی له ڕیاڵ مه‌دریدی برده‌وه و گه‌یشته یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی چێڵسی له نێو یاریگای خۆی 2-0 له ڕیاڵ مه‌دریدی برده‌وه و گه‌یشته یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنسلیگ یانه‌ی چێڵسی میوانداری ڕیاڵ مه‌دریدی كرد ، یارییه‌كه 2-0 له سودی چێڵسی كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی چێڵسی تیمۆ وێرنێر و ماسۆن ماو‌نت له خوله‌كه‌كانی 28 و 85 تۆماریان كرد.
به‌و شێوه‌یه چێڵسی گه‌یشته یاری كۆتایی و ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر سیتی ده‌بێت و یارییه‌كه‌ش 29ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌درێت له یاریگای ئه‌تاتورك له ئه‌سته‌نبوڵ
AM:12:08:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه