هانده‌رانی ڕیاڵ مه‌درید هه‌واڵێكی خۆشیان پێ ده‌گات
وێستگە سپۆرت-
كه‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ڕه‌نسی وهێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نزیكه له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگاكان و ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر چیمه‌نی یاریگا ڕاهێنانی كردووه وئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی خۆشه بۆ هانده‌ران.
بنزیمه به‌هۆی پێكانه‌وه له 14ی مانگی ڕابردووه‌وه له یاریگاكان دابڕاوه و به‌شداری هیچ یارییه‌كی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه.
ڕۆژنامه‌ی ئاسی نزیكی یانه‌ی شاهانه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ كه‌ریم بنزیمه به‌ته‌نها ڕاهێانه‌كانی له‌سه‌ر چیمه‌ن ده‌ستپێكردۆته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه ڕاهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان.
له كۆتایشدا ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سبه‌ی بنزیمه به‌شداری ڕاهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان بكات ئه‌وه هه‌لێكی گه‌وره هه‌یه تا ئه‌وه‌ی بۆ یاری دێربی به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاماده بێتكه یارییه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
PM:07:35:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 2412
جار خوێنراوه‌ته‌وه