پیرێز داهاتووی زیدانی یه‌كلایی كردۆته‌وه
وێستگە سپۆرت-
فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید داهاتووی زیدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی یه‌كلایی كردۆته‌وه.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له وه‌رزی ئه‌مساڵ ئاستی هه‌ڵكشان و داكشانی زۆر ده‌كات و له جامی شای ئیسپانیاش ماڵئاوای كردووه.
ڕۆژنامه‌ی ئاسی نزیكی یانه‌ی شاهانه باس له‌وه ده‌كات كه پرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه به هیچ جۆرێك بیر له دوورخستنه‌وه زیدان ناكاته‌وه و پێی وتووه كه به ته‌واوی متمانه‌ی پیچیهتی وبۆ وه‌رزی داهاتووش وه‌كو ڕاهێنه‌ری یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
له كۆتایشدا ڕۆژنامه‌كه ئاشكراشی ده‌كات كه پیرێز به‌ڵێنی به زیدان داوه كه له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا چه‌ندین گرێبه‌ستی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
PM:07:31:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوهتهوه