ڕیاڵ مه‌درید له به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له ئه‌ستێره‌یه‌كی داوای 70 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی رافائیل ڤاران بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ داوای 70 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات.
گرێبه‌ستی ڤاران له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید له هاوینی 2022 كۆتایی دێت وتاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌ی ئۆك داریۆی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات كه یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤاران هه‌یه به تایبه‌ت كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاهانه نزیكه له‌وه‌ی به پایان بگات.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی دیاری كردووه وه‌كو نرخی ئه‌و یاریزانه و ئه‌مه‌ش تاكه كێشه‌یه له به‌رده‌م یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ.
PM:04:05:28/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوه‌ته‌وه