‌ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە یاری لوتكەی لە ئیشبیلیە بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شكستی بە یانەی ئیشبیلیە هێنا.

لە یارییەكانی هەفتەی 25ی خولی یانەكانی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بووە میوانی ئیشبیلیە، یارییەكە 2-0 لە سودی بەرشەلۆنە كۆتاییهات.

گۆڵەكانی بەرشەلۆنە عوسمان دیمبیلی ومێسی لە خولەكەكانی 29 و86 تۆماریان كرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بەرشەلۆنە بووە 53 خاڵ وبەكاتی چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی .


PM:09:49:27/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌