‌پێگەی بی بی سی هەڵوێستی هازارد لە بارەی جێهێشتنی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشكرا دەكات

وێستگە سپۆرت-

پێگەی بی بی سی بەڕیتانی هەڵوێستی هازارد لە بارەی ڕۆشتن یان مانەوەی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا دەكات.

هازارد لە وەتەی ڕویكردۆتە ڕیاڵ مەدرید بەهۆی زۆری پێكانەكانییەوە نەیتوانیوە ئاستی پێویست پێشكەش بكات وبەشێك لە سەرچاوەكانیش لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیان بەوەكردبوو كە ئەو ئەستێرەیە دەیەوێت یانەكەی جێبهێڵێت.

پێگەی بی بی سی ئاشكرای دەكات كە هازارد زۆر لە ڕیاڵ مەدرید خۆشحاڵ وبە هیچ جۆرێك نایەوێت ئەو یانەیە جبهێڵێت .
ئەو پێگە باس لەوەش دەكات هازارد بە نیازە پێكانەكانی تێپەڕێنت و دەسپێكیكی باش لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەسپێبكاتەوە.


PM:01:41:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌