ڕۆژنامه‌ى بێڵد جێگره‌وه‌ى زیدان له ڕاهێنه‌رایه‌تى ڕیاڵ مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامه‌ى بێڵدى ئه‌ڵمانى جێگره‌وه‌ى زیدانى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى شاهانه دیارى ده‌كات وده‌ڵێت پاڵێوراوى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا ببێته ڕاهێنه‌رى یانه‌ى شاهانه جولیان ناجلیسمانى ڕاهێنه‌رى لایبزیكه.
به‌هۆى ئه‌نجامه ناجێگیره‌كانى یانه‌كه‌وه ماوه‌یه‌كه بابه‌تى دوورخستنه‌وه‌ى زیدان له ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى شاهانه له میدیاكانه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه .
ڕۆژنامه‌ى بێڵد ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پاڵێوراوى سه‌ره‌كى بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید جولیان ناجلیسمانى ڕاهێنه‌رى لایبزیكه وپیرێزى سه‌رلاۆكى یانه‌كه‌ش به بژارده‌یه‌كى باشى ده‌زانێت .
PM:12:45:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2748
جار خوێنراوه‌ته‌وه