ڕیاڵ مەدرید هەواڵێكی خۆشی دایە هاندەرانی یانەكەی
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چاكبونەوەی دانی كارفاخالی بەرگریكاری یانەكەی لە پێكان ڕاگەیاند.
پێگەی فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید وێنەی ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆی یانەكەی بڵاوكردۆتەوە وئاشكرای كردووە كە كارفاخال لەگەڵ لەگەڵ هاوڕێكانیدا بە باشی ڕاهێنانەكانی ئەنجامداوە.
ڕۆنامەی ئاسی نزیكی یانەی شاهانە ئاشكرای دەكات كە كارفاخال یاری داهاتووی تیپەكەی بەرانبەر یانەی لیڤانتی ئامادە دەبێت كە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
PM:11:04:26/01/2021
ئهم بابهته 3980
جار خوێنراوهتهوه