ڤیدیۆ.. بوروسیا دۆرتمۆند به گلادباخ دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بوروسیادۆرتمۆند له ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رده‌وامه‌و به چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ به بوروسیامونشنگلادباخ دۆڕا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 18ی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا گلادباخ میوانداری دۆرتمۆندی كرد ، یارییه‌كه 4-2 له سودی گلادباخی خاوه‌ن یاریگا كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی گلادباخ نیكۆ ئه‌لفیدی دوو گۆڵ وبن سبعینی وتورام له خوله‌كه‌كانی 11 و32 و49 و78 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی دۆرتمۆندیش هالاند له خوله‌كه‌كانی 22 و28 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی گلادباخ بووه 31 خاڵ وله پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی دایه و دۆرتمۆندیش به 29 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌مدایه.
AM:12:38:23/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوه‌ته‌وه