ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه له كۆرنێلای برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی 16ی جامی شا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی به یانه‌ی كۆرنێلا هێنا وگه‌یشته قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا.
له یارییه‌كانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه بووه میوانی كۆرنێلا ، له 90 خوله‌كی ئاسای یارییه‌كه پیانیچ و عوسمان دیمبیلی دو لێدانی سزایان بۆ به‌رشه‌لۆنه له‌ده‌ستدا ، ناچار داوه‌ر په‌نای بۆ دوو تایمی زیادكراو برد و له‌خوله‌كی 92 عوسمان دیمبیلی گۆڵی یه‌كه‌می به‌رشه‌لۆنه‌ی تۆماركرد و له‌خوله‌كی 120 برایسوایت گۆڵی دووه‌می تۆماركرد ویاریه‌كه‌ش هه‌ر به‌و دوو گۆڵه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه‌یه به‌رشه‌لۆنه گه‌یشته قۆناغی 16ی جامه‌كه .
AM:01:34:22/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1516
جار خوێنراوه‌ته‌وه