ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر یونایتد له فوڵهامی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی فولهامی برده‌وه
له یارییه‌كی دواخراوی هه‌فته‌ی 18ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مان یونایتد بووه میوانی فوڵهام ، یارییه‌كه 2-1 له سودی مان یونایتد كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی مان یونایتد كاڤانی وپۆگبا له خوله‌كه‌كانی 21 و65 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی فوڵهامیش لوكمان له‌خوله‌كی 5 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان یونایتد بووه 40 خاڵ وچووه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی.
AM:01:22:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه