ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان به زه‌حمه‌ت له بوروسیامونشنگلادباخی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلان به زه‌حمه‌ت وبه سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ له یانه‌ی بوروسیامونشنگلادباخی برده‌وه.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وله كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ئینته‌رمیلان بووه میوانی گلادباخ ، یارییه‌كه به سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ له سودی ئینته‌رمیلان كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ئینته‌رمیلان لاوتارۆ مارتینێز و لۆكاكۆ دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی 17 و64 و73 و دوو گۆڵه‌كه‌ی گلادباخیش حه‌سه‌ن بیلیا له خوله‌كه‌كانی 45 و76 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلان بووه پێنج خاڵ وله پله‌ی كۆتایی گروپه‌كه‌یه‌تی وگلادباخیش به هه‌شت خاڵ له سه‌روو ڕیزبه‌ندی دایه.
AM:01:09:02/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1504
جار خوێنراوه‌ته‌وه