ڤیدیۆ.. بایرن میونخ گه‌یشته قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ گه‌یشته قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا پاش بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی ڕید بۆڵ سازلبۆرگ به سێ گ‌وڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی چواره‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ی ئه‌وروپا وله كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بایرن میونخ له یاریگای ئالیاز ئه‌رینا میوانداری سالزبۆرگی كرد ، یارییه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌رگۆڵێك له سودی بایرن میونخ كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی بایرن میونخ لیڤاندۆڤسكی وكومان و سانی له خوله‌كه‌كانی 43 و52 لاو68 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی سالزبۆرگیش بیریشیا له خوله‌كی 73 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی بایرن میونخ بووه 12 خاڵ وسه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو تۆماركرد ، له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا له‌گه‌ڵ لۆكۆمیتڤ مۆسكۆ به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
AM:01:08:26/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه