ڤیدیۆ.. مانچسته‌ریونایتد بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد وبه چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی باشاك شه‌هیری توركی برده‌وه.
له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م یانه‌ی مان یونایتد میوانداری باشاك شه‌هیری توركی كرد، یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی تیپه‌كه‌ی سۆڵشایه‌ر كۆتایهات .
گۆڵه‌كانی مان یونایتد برۆنۆ فێرناندز دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی 7 و19 ودوو گۆڵه‌كه‌ی تریش ڕاشفۆرد به لێدانی سزا ودانیال جیمس له خوله‌كه‌كانی 35 و90 تۆماریان كرد ، تاكه گۆڵه‌كه‌ی باشاك شههیریش دینیز تورك له خوله‌كی 75 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان یونایتد بووه نۆ خاڵ وپله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی گرتووه .
AM:01:48:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوهتهوه