‌ئاگاتان لێیه‌ مێسی چی به‌ گریزمان وتووه‌ .

وێستگە سپۆرت-


لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ گریزمانی وتووه‌ هه‌تا مردن له‌گه‌ڵتم .

له‌ میانه‌ی لێدوانێكیدا گریزمان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پێویست بكات داوای لێبوردن بكه‌م ، ده‌مه‌وێت له‌ نێو یاریگادا بێت .

گریزمان ده‌ڵێت كاتێك هاتمه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ مێسی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم و هه‌ستی به‌ توڕه‌ی كردووه‌ كاتێك بڕیار بوو بێم بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ و نه‌هاتم یه‌كه‌م ساڵ، به‌ڵام دواتر پێی وتووه‌ ئێستا ئێمه‌ هاوڕێین و له‌گه‌ڵتام هه‌تا مردن .

له‌ كۆتایشدا له‌سه‌ر ئه‌و فیلمانه‌ی ده‌ریكردبوو كه‌ یه‌كێكیان ڕۆشتن بوو بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ویه‌كێكیان مانه‌وه‌ بوو له‌ یانه‌كه‌ گریزمان وتی مه‌به‌ستم بێ ڕێزی نه‌كردن نه‌بووه‌ .


AM:11:51:24/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌