چاوه‌ڕواننه‌كراو.. ڕیاڵ مه‌درید دوو ئه‌ستێره‌ی ده‌كاته قوربانی له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاماده‌یه دوو ئه‌ستێره‌ی بكاته قوربانی له پێناو گواستنه‌وه‌ی پاولۆ دیبالای ئه‌رجه‌تینی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس .
تاكو ئێستا دیبلا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و به‌رپرسانی خانمه پیره‌كه‌ش ئاره‌زووی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كه‌ن .
پێگه‌ی كاڵچیۆ میركاتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌سه‌ر خواستی زیدان ئاماده‌یه هه‌ریه‌كه له ئیسكۆ وڤینسیۆس جۆنیۆر بداته یانه‌ی یۆڤانتۆس له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی دیبالادا .
گرێبه‌ستی دیبالا له هاوینی 2022 له‌گه‌ڵ خانمه پیره‌كه كۆتایی دێت.
PM:02:10:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6452
جار خوێنراوه‌ته‌وه