‌مباپێ مەرجێكی چاوەڕواننەكراوی هەیە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی

وێستگە سپۆرت-

كیلیان مباپێی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بە یەك مەرج ئامادەیە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە پاریسییەكە نوێ بكاتەوە.

پێگەی پاریس یونایتد  ئاشكرای كردووە كە كیلیان مباپێ ئامادەیی نیشانداوە گفتووگۆكانی لەگەڵ یانەكەیدا دەستپێبكاتەوە  بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بەو مەرجەی تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەكە لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە پاریسییەكە دووربخرێتەوە .

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە مباپێ ئارەزووی ئەوشێوازە یاریكردنەی تۆخێل ناكات ودەیەوێت گۆڕانكاری بكات .

گرێبەستی مباپێ لە هاوینی 2022 كۆتایی دێت و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش ئاماندجی لە پێشینەی گرێبەستكردنە لەگەڵ ئەو ئەستێرە فەڕەنسیە . 


PM:05:20:28/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌