زیدان ئاڵوگۆڕكردنی یاریزانێكی یانه‌كه‌ی به ئه‌ستێره‌یه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕه‌تیده‌كاته‌وه له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی پۆڵ پۆگبای فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی مان یونایتد ڤالڤێردی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی بداته یانه ئینگلیزییه‌كه.
له ماوه‌ی ڕابردوو یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ته‌نها له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤالڤێردی ئاماده‌ییان نیشاندا ده‌ستبه‌رداری پۆگبا بن بۆ ڕیاڵ مه‌درید .
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه زیدان به ته‌واوی ئه‌و ڕێگه‌یه ڕه‌تده‌كاته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا وبه هیچ جۆرێك نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ڤالڤێردی بێت .
PM:12:42:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6072
جار خوێنراوه‌ته‌وه