‌یانه‌ی‌ داهاتووی‌ یۆڤیج ئاشكرا بوو

وێستگە سپۆرت-

له‌ ئه‌گه‌ری‌ ڕۆشتنی‌ له‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا لوكا یۆڤیجی‌ سڕبی‌ وهێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید ڕوو له‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتد ده‌كات .

یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتد ده‌یه‌وێت له‌ گواستته‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا هێرشبه‌رێك بگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانی‌ .

پێگه‌ی‌ سكای‌ سپۆرت مۆڵی‌ به‌ڕیتانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ بریكاره‌كه‌ی‌  یۆڤیج به‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتدی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ سڕبیه‌ ئاره‌زووی‌ یاریكردن ده‌كات بۆ یانه‌كه‌یان وده‌یه‌وێت ڕووبكاته‌ یاریگای‌ ئۆڵترافۆرد .

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوو چاره‌نوسی‌ یۆڤیج یه‌كلایی ببێته‌وه‌ .


PM:08:14:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری