ڤیدیۆ.. لیسته‌ر سیتی به ئه‌نجامێكی گه‌وره له مانچسته‌ر سیتی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لیسته‌رسیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به ئه‌نجامێكی گه‌وره وبه پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له مانچسته‌رسیتی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی لیسته‌رسیتی كرد ، یارییه‌كه به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له سودی لیسته‌رسیتی كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی لیسته‌ر سیتی سیانیان ڤاردی تۆماری كرد واته هاتریك له خوله‌كه‌كانی 37 و54 و58 دوو گۆڵه‌كه‌ی تریش مادیسۆن و تیلیمانس له خوله‌كه‌كانی 77 و88 تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی لیسته‌رسیتی بووه نۆ خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌مدایه و مانچسته‌ر سیتیش خاوه‌نی سێ خاڵه
PM:08:35:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1260
جار خوێنراوهتهوه