دوای مباپێ پاریس سانجێرمان ئه‌ستێره‌یه‌كی تری له ده‌ست ده‌دات بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌تله‌نتا
وێستگە سپۆرت-
پاش له‌ده‌ستدانی تواناكانی كیلیان مباپێ یانه‌ی پاریس سانجێرمان تواناكانی ماركۆ ڤێراتی ئیتاڵی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌نتا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان له ده‌ست ده‌دات.
وابڕياره له 12ی ئه‌م مانگه هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان وئه‌تله‌نتای ئیتاڵی له قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه .
ئێزگه‌ی مۆنتی كارلۆی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی پێكانه‌وه ڤێراتی ئیتاڵی هاوشێوه‌ی مباپێ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌نتا یاری ناكات و ئه‌مه‌ش گورزێكی كوشنده‌یه بۆ یانه‌كه .
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت پشكنینی زیاتر بۆ ئه‌و یاریزانه ئه‌نجام بدرێت و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی به ته‌واوی له یاریگاكان دیاری بكرێت .
PM:10:44:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه