ئه‌ستێره‌یه‌كی ڕیاڵ مه‌درید شه‌ڕی له نێوان پاریس سانجێرمان و مان یونایتد دروست كردووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی به توندی چۆته كێبڕكێی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له پێناو گواستنه‌وه‌ی جه‌یمس رۆدریگێزی كۆڵمبی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید .
جه‌یمس ڕۆدیگێز یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه به ئه‌گه‌رێكی زۆر له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا یانه‌ی شاهانه جێده‌هێڵێت .
ڕۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به توندی هاتونه‌ته سه‌ر هێڵ وكێبڕكێی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره كۆڵمبییه .
ماركا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه خۆرخێ میندێزی بریكاری جه‌یمس تواناكانی ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ یانه پاریسییه‌كه پێشنیاز كردووه وئه‌مه‌ش وا ده‌كات به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بتنهی پاریس سانجێرمان ڕكابه‌رییه‌كه له مانچسته‌ریونایتد بباته‌وه .
AM:05:11:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4312
جار خوێنراوهتهوه