ڤیدیۆ.. میلان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له كۆتا هه‌فته‌ی خولی ئیتاڵیا به ده‌ستهێنا و به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی كالیاری برده‌وه .
له هه‌فته‌ی 38 و كۆتایی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی میلان له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی كالیاری كرد، یارییه‌كه به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌سودی میلان كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی میلان كلافان به هه‌ڵه و ئێبراهیمیوڤیج و كاستیخۆ له خوله‌كه‌كانی 10 و 55 و 57 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی میلان گه‌یشته 66 خاڵ وبه‌شداری پالاَوتنه‌كانی گه‌یشتن به خولی ئه‌وروپی وه‌رزی داهاتوو ده‌كات .
PM:12:37:02/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه