بارتۆمیۆ داهاتووی كیكی سیتین وهاتنی لۆران بلانی یەكلایی كردەوە
وێستگە سپۆرت-
ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە باس لە داهاتوی كیكی سیتین دەكات و ڕەتیدەكاتەوە هیچ ڕاهێنەرێك بكەنە شوێنگرەوەی لە ئێستادا و بۆ وەرزی داهاتوو .
لە ماوەی ڕابردوودا بەشێكی زۆر لە ڕۆژنامەكانی ئەوروپا ئاشكرایان كردووە كە بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەستبەرداری كیكی سیتین دەبن و لۆران بلانیش پاڵێوراوە بۆ جێگەكەی .
لە لێدوانێكی دا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەۆنە دەڵێت: كیكی سیتین ڕاهێنەری یانەكەمانە و بێگومان گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە و لەگەڵیشمان بەردەوام دەبێت .
بارتۆمیۆ وتیشی : ئێمە بە هیچ جۆرێك بیرمان لە گۆڕینی كیكی سیتین نەكردۆتەوە بە هیچ ڕاهێنەرێك ، بێگومان گوێمان لەو پڕوپاگەندانە بووە لۆران بلان دەكەینە شوێنگرەوەی بەڵام هەرگیز گفتووگۆی ئەو بابەتمان نەكردووە و كیكی سیتین ڕاهێنەری یانەكەمانە .
PM:11:15:01/08/2020
ئهم بابهته 3756
جار خوێنراوهتهوه