ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ بووە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئارسیناڵ بووە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا پاش بردنەوەی لە چێڵسی .
لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا ولە سەریاریگای وێمبڵی هەر دوو یانەی چێڵسی وئارسیناڵ ڕووبەڕووی یەكتر بونەوە، لە تایمی یەكەمدا و لەخولەكی پێنج كریستیان پۆلیسیج گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركرد و لەخولەكی 28 یشدا ئۆبامیانگ بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ ئارسیناڵ تۆماركردەوە و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمدا و لەخولەكی 68 ئۆبامیانگ گۆڵی دووەمی خۆی وئارسیناڵی تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە لە سودی گەنەرز كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە ئارسیناڵ بۆ جاری 14 هەمین لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا ویەكەم یانەیەش كە زۆرترین نازناوی جامەكەی بەدەستهێناوە .
PM:09:43:01/08/2020
ئهم بابهته 1276
جار خوێنراوهتهوه