ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان یاری لوتكه‌ی له ناپۆلی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلان به دوو گۆڵی بێ وهلاَم شكستی به یانه‌ی ناپۆلی هێنا
له یاریه‌كانی هه‌فته‌ی 37ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا ئینته‌رمیلان له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ناپۆلی كرد . له تایمی یه‌كه‌مدا وله‌خوله‌كی 11 دی ئه‌مبرۆزیۆ گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ئینته‌رمیلان تۆماركرد و تایمی یه‌كه‌م به‌و تاكه گۆڵه كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا و له‌خوله‌كی 74 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی دووه‌می بۆ ئینته‌رمیلان زیاد كرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و دوو گۆڵه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلان بووه 79 خاڵ وله پله‌ی دووه‌مدایه وناپۆلیش به 59 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌مدایه .
.
AM:02:06:29/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوهتهوه