‌فەرمی.. فیفا كاتی دەسپێكردنی مۆندیالی 2022ی قەتەری ئاشكرا كرد

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی فیفا كاتی دەسپێكردن و كۆتایی جامی جیهانی 2022ی وڵاتی قەتەری ئاشكرا كرد . 

یەكێتی تۆپی پێی جیهان ئاماژەی بەوەكردووە كە یارییەكانی مۆندیالی 2022ی وڵاتی قەتەر لە 21ی مانگی 11 و لە یاریگای ئەلبەیت لە شاری خور دەستپێدەكات . 

یەكێتەكە ئاشكرای  كردووە كە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان لە 21ی مانگی 11 دەستپێدەكات و لە دووی مانگی 12 كۆتایی دێت .، لە سێی هەمان مانگیش یارییەكانی قۆناغی 16ی جامەكەی دەستپێدەكات و لە نۆی مانگیش چارەكی كۆتایی بەڕێوەدەچێت.و لە 13ی هەمان مانگ یارییەكانی نیوەی كۆتایی بەڕێوەدەچێت.یاری كۆتایی مۆندیا لە 18ی مانگی 12 لە یاریگای لویس بەڕێوەدەچێت، لە 17ی مانگیش یاری دیاری كردنی پلەی سێیەمی لە یاریگای خەلیفە بەڕێوەدەچێت .


PM:05:12:15/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌