بارتۆمیۆ بابه‌تی لابردنی سیتین له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه و هێنانی چاڤی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
جۆسێپ ماریا باۆتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جه‌ختده‌كاته‌وه كه كیكی سیتین بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌شڵێت ڕۆژێك له ڕۆژان چاڤی ده‌بێته ڕاهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی سپۆرت بارتۆمیۆی سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه وتی: كیكی سیتین له‌م وه‌رزه توانیویه‌تی یانه‌كه‌مان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بهێڵێته‌وه و هاوكات له خولی ئیسپانیش ڕكابه‌ری ده‌كه‌ین ئه‌گه‌رچی وه‌رزێكی نائاسایی بوو ، وتیشی بێگومان بۆ وه‌ررزی داهاتوو له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت .
سه‌باره‌ت به هاتنی چاڤیش بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه بارتۆمیۆ وتی: چاڤی ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌بێته ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌مان، به‌لاًم له ئێستادا متمانه‌ی ته‌واومان به سیتین هه‌یه .
له كۆتایشدا له‌سه‌ر داهاتووی مێسی وتی : بێگومان داهاتووی مێسی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌یه .
PM:01:48:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوه‌ته‌وه