‌ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان بە بۆڵۆنیا دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئینتەرمیلان دووچاری شكستێكی چاوەڕواننەكراو هات وبە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە یانەی بۆڵۆنیا دۆڕا. 

لە یارییەكانی هەفتەی 30ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بۆڵۆنیای كرد ، لە تایمی یەكەمدا ولەخولەكی 22 لوكاكۆ گۆڵێكی بۆ ئینتەرمیلان تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .  

لە تایمی دووەمدا لەخولەكی 74 موسا جۆرا گۆڵی بەرامبەری بۆ بۆڵۆنیا  تۆماركردەوە و لەخولەكی 80 ش بۆڵۆنیا دووەم گۆڵی خۆی لە ڕێگەی موسا پارۆوە تۆماركرد .

بەم شكستە خاڵەكانی ئینتەر لە 64 خاڵدا وەستا ولە پلەی سێیەمدایەو بۆڵۆنیاش 41 خاڵی هەیە ولە پلەی نۆیەمدایە .


PM:10:06:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌