ڤیدیۆ.. میلان لە لازیۆی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەی سی میلان لە یارییەكی بەهێزدا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام شكستی بە یانەی لازیۆ هێنا .
لە یارییەكانی هەفتەی 30ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی لازیۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی میلانی كرد ، لەخولەكی 23 هاكان كالهانۆگلۆ گۆڵی یەكەمی بۆ میلان تۆماركرد و لەخولەكی 34یشدا ئیبراهیمیوڤیج گۆڵی دووەمی بۆ میلان زیادكرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمدا لەخولەكی 59 ئەنتی ریبیچ گۆڵی سێیەم و كۆتایی بۆ میلان تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو سێ گۆڵە كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی میلان بووە 46 خاڵ وبە كاتی لە پلەی شەشەمدایە ویانەی لازیۆش بە 68 خاڵ لە پلەی دووەمدایە .
AM:10:52:05/07/2020
ئهم بابهته 1196
جار خوێنراوهتهوه