ڤیدیۆ.. بایرن میونخ بووه پاڵه‌وانی جامی ئه‌ڵمانیا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ بۆ 20م جار له مێژوودا بووه پاڵه‌وانی جامی ئه‌ڵمانیا پاش بردنه‌وه‌ی له بایه‌رلیڤه‌ركوزن به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ .
له یاری كۆتایی جامی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایرن مینخ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی‌بایه‌رلیڤه‌ركوزن بوه‌وه ، له‌خوله‌كی 16 ئالابا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ بایرن تۆماركرد و له خوله‌كی 24 یشدا گنابری گۆڵی دووه‌می بۆ بایرن تۆماركرد وتایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 59 لیڤاندۆڤسكی گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه باڤارییه‌كه تۆماركرد ، له به‌رامبه‌ردا وله‌خوله‌كی 63 بینده‌ر گرڵێكی بۆ لیڤه‌ركوزن تۆماركرد ، له خوله‌كی 89 شدا لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووه‌می خۆی وچواره‌می بۆ بایرن تۆماركرد له خوله‌كی زیادكراویشدا كای هاڤێرتز به لێدانی سزا گۆڵی دووه‌می بۆ لیڤه‌ركوزن تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
به‌مه‌ش بایرن بۆ 20م جار له مێژوویدا نازناوه‌كه‌ی برده‌وه .
PM:11:03:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1096
جار خوێنراوه‌ته‌وه