ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس شكستی به جه‌نه‌وا هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌كی تری تۆماركرد وبه سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له جه‌نه‌وای برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 29ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بووه میوانی یانه‌ی جه‌نه‌وا ، تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه بێ گۆڵ كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 50 دیبالا گۆڵی یه‌كه‌می یۆ یۆڤی تۆماركرد ، دوای شه‌ش خوله‌ك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی‌دووه‌می تۆماركرد وله‌خوله‌كی 73 كۆستا گۆڵی سێیه‌می تۆماركرد و دوای سێ خوله‌ك یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا تاكه گۆڵی خۆیان له ڕێگه‌ی بینامۆنتییه‌وه تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی یۆڤانتۆس بووه 72 خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌مدایه وجه‌نه‌واش به 26 خاڵ له پله‌ی 17 هه‌مدایه.
AM:01:28:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه