ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌رامبه‌ر بوون
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یاریگای دوو خاڵی تری له‌ده‌ستدا وله‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر بوو .
له هه‌فته‌ی 33ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له كامپنۆ میوانداری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی كرد .
له خوله‌كی 11 كۆستا گۆڵێكی له خۆیان تۆماركرد وله‌خوله‌كی19 ساول نیگوێز به لێدانی سزا گۆڵی یه‌كسانی تۆماركرده‌وه .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 50 مێسی به لێدانی سزا گۆڵی دووه‌می بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆماركرد ، دواتر وله‌خوله‌كی 62 ساول نیگیوێز جارێكی دیكه به لێدانی سزا گۆڵی دووه‌م ویه‌كسانی بۆ ئه‌تله‌تیكۆ تۆماركرده‌وه ویارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بووه 70 خاڵ و له پله‌ی دووه‌مدایه وئه‌تله‌تیكۆش به 59 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه .
AM:01:16:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه