ریاڵ مه‌درید یه‌كه‌م گرێبه‌ستی پێشكه‌شی ئه‌ستێره‌یه‌ك كرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی یه‌كه‌م گرێبه‌ستی پێشكه‌شی ئیدواردۆ كامافینجای ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕینی فه‌ڕه‌نسی كرد .
كامافینجای 17 ساڵ به‌و ئاسته به‌رزه پێشكه‌شی ده‌كات چاوی زۆرینه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپای به لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدیش گرنگیه‌كی زۆر به تواناكانی ده‌دات .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی لی 10 سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یه‌كه‌م گرێبه‌ستی پێشكه‌شی یانه‌ی ڕین كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی كامافینجا.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت گرێبه‌ستی یانه‌ی شاهانه 50 ملیۆن یۆرۆ و10 ملیۆنی ترش وه‌كو پاداشت بووه ، به‌لاَم ڕین گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه.
له كۆتایشدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت به‌رپرسانی ڕین له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له ویاریزانه داوای 75 ملیۆن یۆرۆ ده‌كه‌ن .
PM:08:46:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 21388
جار خوێنراوه‌ته‌وه