پيرێز داهاتووی زیدانی یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌ۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید داهاتووی زیدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بوو كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه زیدان له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه ڕادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه دڵنیایی داوه‌ته زیدان كه له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی نییه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ئێستادا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له خوبی ئیسپانی به جیاوازی دوو خاڵ له دوای به‌رشه‌لۆنه‌وه پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه.
AM:11:52:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 8744
جار خوێنراوه‌ته‌وه